
كه نه‌ورۆز دێ من دوو كه‌سم
یه‌كیان شینی هه‌ڵه‌بجه ده‌گێڕێ و
ئه‌وی تریان
به ده‌ور ئاگره سوورا سه‌ما ده‌كا
من له بیرم نایه، یانی نه‌بووم تا له بیرم بێت كه ئه‌و رۆژه هه‌ڵه‌بجه چۆن بوو و چۆن گوزه‌را. به‌لاَم ده‌گێڕنه‌وه و ده‌یخوێنمه‌وه‌و له شاشه‌ی تی وییه‌وه ده‌بینم چۆن هه‌ڵه‌بجه بووكی شاره‌زوور بوو به قوربانی شه‌ڕترین ده‌سكردی خودای شه‌ڕ.
ئێستا كه میدیاكان نیشانی ده‌ده‌ن ئاستی گه‌وره بوونی ئه‌و كاره‌ساته ده‌بینم. ده‌بینم یانی چی به‌وه‌ی 5000 هه‌زار ئینسان له یه‌ك چركه‌ساتدا به گازی خه‌ردڵ بخنكێن.
زۆر جار كه گوێ له‌و گۆرانییه‌ی میدیا حسێن ده‌گرم فرمێسك به چاوما دێته خوار. به ڕاست شاره‌زوور سه‌وزی پۆشابوو هه‌ڵگه‌ڕا به سوور. یان ره‌نگه لاوكی هه‌ڵه‌بجه‌ی ره‌فیق سابیر جوان وه‌سفی ئه‌و كاره‌ساته بكا ئه‌و كاته‌ی ده‌ڵێ
به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
ئه‌مشه‌و زریان ده‌یچێنێ.
ته‌م و مژ دای ده‌پۆشی
مانگه‌شه‌و دیڕفێنێ
ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه 16ی مارسه، 2 رۆژی تر چوارشه‌ممه سوورییه، نازانم چوارشه‌ممه خۆشحاڵی بكه‌م به ده‌ور ئاگره‌سووره‌دا سه‌ما بكه‌م بڵێم
ئاگره سووره، زه‌ردی من بۆ تۆ ، سووری تۆ بۆ من
یان دانیشم و بۆ 5000 هه‌زار قوربانی هه‌ڵه‌بجه بگریم.
5 رۆژ تر نه‌ورز جێژنی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه. به‌ڕاست بۆ ده‌بێ جێژنی نه‌ته‌وه‌ییمان له شیوه‌نێكی وه‌ها گه‌وره‌وه نزیك بێت. ئێواره‌ی نه‌ورۆز چ بكه‌م؟ شادی یان شیون؟ سه‌ما یان كز دانیشتن؟

+ نوشته شده توسط سووسةن ئيسماعيلي در دوشنبه بیست و ششم اسفند 1387 و ساعت
11:30 |